هێرشی مەئمورانی شارەداری بۆ سەر دەسفرۆشان لە شاری گەچساران
پێنجشەممە ۱۲-۱۲-۱۴۰۰   |  03-03-2022

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕەشەممە، مائمورانی شارەداری شاری گەچساران هێرشیان کردەسەر دەسفرۆشانی ئەو شارە و بە تێکدانی کەلوپەلی یەکێک لەو دەسفرۆشانە، هەڕەشەیان لە لەوانی دیکە کردوو و دەستیان دایە ئازار و ئەزیەتی دەسفرۆشان.
شایانی باسە بەشێک لە کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێشی ئێران لە بەر نەبوونی کار و بێ بایەخی ڕژیم بە بارودۆخیان و بۆ بەڕێوەبردنی ژیانیان بە ناچاری ڕوویان کردۆتە دەستفرۆشی وهەمووکاتێکیش لە لایەن مەئموورانی رژیم ڕووبەڕوی سەرکوت و هەرەشەی شارەداری شارەکان دەبنەوە.