فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی هەزاران کەسی لە ئاڕژانتین دژی کوژرانی دوو ژن لەم وڵاتە
دوشەممە ۰۷-۰۷-۱۴۰۴   |  29-09-2025

ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤، بە هەزاران کەس لە شاری بۆینێس ئایرێس پایتەختی ئاڕژانتین، دژی کوژرانی دوو ژن هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
بەپێی ڕاپۆرتی پۆلیسی ئاڕژانتین، قوربانیان لە ڕێکەوتی ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٤، بە بیانووی چوون بۆ میوانییەک، لە لایەن باندێکی مافیاییەوە دزراون و بە سەختی ئەشکەنجە دراون. جێگای ئاماژەیە، تەرمی ئەم دوو ژنە پێنج ڕۆژ دواتر لە دەورووبەری باشووری بۆینێس ئایرێس دۆزراوەتەوە. بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە ئاڕژانتین هەر ٣٦ کاتژمێر ژنێک دەبێتە قوربانی توندووتیژی پیاوان. ئامارێک کە دەرخەری سیستماتیکی ژنکوژی لەم وڵاتەیە.