
ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٤، ئەیووب ڕەحمانی، هاووڵاتیی تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی برایم ئابادی ناوچەی ئاڵەشینی سەر بە شاری بۆکان، پاش بانگکران و لێپرسینەوە لەلایەن ئیدارەی ئەماکنی میاندواوەوە، دەست بەسەر مۆبایلەکەیدا گیراوە و هەژماری ئینستاگرامەکەی کەڵکی ئاوەژووی لێ وەرگیراوە. شایانی باسە، هێزە ئەمنییەکان دواتر بە کەڵک وەرگرتن لەم هەژماری ئینستاگرامە، دەستیان بە بڵاوکردنەوەی وێنە و نووسراوەی سووکانە دژی خەڵکی کوردستان و نووسراوە بۆ پشتیوانی لە کۆماری ئیسلامی کردووە. جێگای ئاماژەیە، هەرچەند ئەیووب ڕەحمانی پاش چەند کاتژمێر ئازاد کراوە، بەڵام مۆبایلەکەی لەلای هێزە ئەمنییەتییەکان ماوەتەوە. هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران، دەستداگرتن بەسەر مۆبایل نەدراوە و هیچ بەڵگەیەکی یاساییش نیشانی ناوبراو نەدراوە.