
بە پێی زانیاریەکان، ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٤، قانع خاتری چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە، دوای ٨٥ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە ئازاد کراوە.
جێگای ئاماژەیە، ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پوشپەڕی ١٤٠٤، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمی زیندانەکەی، خۆی بە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە ناساندووە. ئەم چالاکی مەدەنیە، پێشتر لە لایەن لقی یەکی دادگای سنە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت” بە هەشت مانگ زیندانی داسەپێندراو مەحکووم کرابوو. ناوبراو پێشتر لە ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی ڕێبەندانی١٤٠٤، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزرابوو و دوای کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەمشارە و دواتر لە رێکەوتی ٢ی ڕەشەممەی هەمان ساڵ، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیوێن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.