درێژەی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خوازیارانی ئەزموونی دامەزراندن لە ڕێکخراوی پەروەدە و بارهێنان لە تاران
سێشەممە ۰۸-۰۷-۱۴۰۴   |  30-09-2025

خوازیارانی ئەزموونی دامەزراندن لە ڕێکخراوی پەروەدە و بارهێنان، ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٤، بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام لە بەرامبەر مەجلیسی شوڕای ئیسلامی ڕژیم لە شاری تاران، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری پێداچوونەوە بە بەکارهێانی سیستەمی زەریب و ئیمتیازاتی بوون کە بەهۆیەوە، بە هەزاران کەس بە ڕێژەی لەسەرەوەی نومرەی قەبووڵی، بەڵام لە ئەزموونی دامەزراندن لە پەروەردە و بارهێنان، بێبەش بوون.
ئەم داوتەڵەبانە کە زۆربەیان لە شارەکانی دیکە چونەتە شاری تاران، لە ماوەی نزیک بە دوو مانگی ڕابردوو، چەندین جار لە بەرامبەر سازمانی بازڕەسی و شوڕای ئینقلابی فەرهەنگی و ناوەندەکانی دیکە، دەستیانداوەتە کۆبوونەوە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ وەڵامێکیان پێنەدراوەتەوە.