کوژران و برینداربوونی ١٤ خوێندکار بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە سمنان
سێشەممە ۰۸-۰۷-۱۴۰۴   |  30-09-2025

بەپێی ڕاپۆرتی ڕاگەیەنەرەکانی ناۆخۆ، ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٤، لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جاددەی سمنان بۆ سۆرخە، پاسی هەڵگری خوێندکارانی زانکۆی سمنان تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو بەهۆیەووە، دوو خوێندکار گیانیان لەدەست داوە.
شایانی باسە، قوربانیانی ئەم ڕووداوە، خوێندکاری پیراپزیشکی زانکۆی زانستی پزشیکی سمنان بوون. هاوکات، بەڕێوەبەری گشتی خاچی سووری سمنان ڕایگەیاندووە کە ١٤ کەسی دیکەش بەهۆی ئەم ڕووداوە برینداربوون. ئەم پاسە لە ڕووداوێکی پێکەوەگرێ دراو لەگەڵ پاسێکی دیکە و دوو ترێلی پێکیان داداوە.