ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی سنه
سێشەممە ۰۸-۰۷-۱۴۰۴   |  30-09-2025

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “مەحموود قەیتەرانی” هاووڵاتیی خەڵکی گوندی ‘سپی سەنگ’ ی مەریوان لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە چوار ساڵ لەمەوبەر لە تێکهەڵچوونێکدا کە لە سەر مڵک و زەوی و زاری کشتوکاڵی هاتبووە ئاراوە، برایەکی خۆی کوشتبوو و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپابوو.