کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی زەرەرمەندانی شیرکەتی کینگ مانی و بادران گۆستەران
پێنجشەممە ۱۲-۱۲-۱۴۰۰   |  03-03-2022

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕەشەممە، زەرەرمەندانی شیرکەتی کینگ مانی و بادرانی گۆستەران لە شاری تاران، لە ناڕەزایەتی بە بەتاڵانبردنی سەرمایەکانانیان لە لایەن بەرپرسانی ڕژیم و پێڕانەگەیشتنی ڕژیم بە داخوازییەکانیان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕیوەبرد.
شایانی باسە زەرەرمەندانی شیرکەتی بادران گۆستەران چەندین ڕۆژە بەردەوام لە ناڕەزایەتییدان، بەڵام خواستی پێڕاگەیشتن بە داخوازییەکانیان و گەڕانەوەی سەرمایەکانیان بێ ئاکام ماوەتەوە.