
بە پێی ڕاپۆرتەکان لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ کرێکاری بیناسازی لە شارەکانی سەقز، شنۆ و بۆکان بە هۆی ڕەچاو نەکرانی ئەمنییەتی شوێنی ار لە لایەن خاوەنکارانەوە، گیانیان لە دەستداوە.
ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کرێکارێک بەناوی جواد بەهرامی تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، لە کاتی کار لە بینایەک لە فازی دوویی فەرهەنگیانی ئەمشارە، بەهۆی بەربوونەوە لە کاناڵی هەشت مەتری ئاسانسۆڕ گیانی لە دەستدا.
پێشتر لە ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ڕەزبەریش، کرێکارێک بەناوی محەممەد عەبدوڵڵاپور تەمەن ٥٣ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ، بە هۆی تەزوویی کارەباوە لە شوێنی کارەکەی گیانی لە دەستدابوو. هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ڕەزبەر، کرێکارێکی بیناسازی بەناوی کەمال عەزیزی، خەڵکی شاری بۆکان کە نزیک دوو مانگ لەمەوبەر بە هۆی بەربوونەوەی لە داربەست توشی زەربەی مەغزی ببوو، لە نەخۆشخانەیەکی تەورێز گیانی لە دەستداوە.