کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کادری تەندرووستی تەورێز
سێشەممە ۰۸-۰۷-۱۴۰۴   |  30-09-2025

کۆمەڵێک لە کادری تەندرووستی تەورێز، ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٤، لە بەرامبەر زانکۆی زانستی پزیشکی ئەمشارە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەشداربووانی ئەم کۆبوونەوەیە لەئاست بارودۆخی نالەباری گوزەرانیان، هەڵاواردنی شوغڵی و کەمبوونی پارەی کارانە و زێدەکارییەکانیان، ناڕازین و خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیانن.