کۆبوونەوەی یەکگرتووانەی خانەنشین کراوانی لەشکەری، کشوەری تەئمینی ئیجتماعی لە کرماشان
سێشەممە ۰۸-۰۷-۱۴۰۴   |  30-09-2025

ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٤، خانەنشین کراوانی لەشکەری، کشوەری تەئمینی ئیجتماعی، تەندرووستی و دەرمان، مۆخابەرات و باقی سندووقەکانی دیکە، لە شاری کرماشان، یەکگرتووانە هاتنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم خانەنشین کراوانە ڕۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممەی هەموو حەفتەیەک، بە مەبەستی وەدیهاتنی خواستەکانیان دەست دەدەنە کۆبوونەوە و مافە پێشێل کراوەکانیان داوا دەکەن. جێگای ئاماژەیە، خانەنشین کراونی ناڕازی بە وتنەوەی درووشمی “تا کاتێک مافەکانمان وەرنەگرین، ناچینەوە ماڵەکانمان”، ڕایانگەیاندووە، هەتا گەیشتن بە دادپەروەری لەسەر شەقامەکان دەمێنینەوە.