
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی ژن بە ناوی “جەیران زاهیری” و بەندکراوێکی دیکە بە ناوی “محەممەدڕەزا برنجەگانی” تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی شاری ئیسفەهان، لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە جێبەجێ کراوە.
شایانی باسە جەیران زاهیری لە نۆ ساڵ لەمەوبەرەوە بە تۆمەتی “کوشتنی هاوژینەکەی” و محەممەدڕەزا برنجەگانی لە حەوت ساڵ لەمەوبەرەوە بە تۆمەتی “کوشتن” دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.
لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “عەزیز قوربانیفەر” تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی ئاوایی «خونەک»ی سەربە شارستانی خفر لە پارێزگای فارس، لە زیندانی ناوەندیی “بەم” سەر بە پارێزگای کرمان جێبەجێ کراوە. ئەو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادەهۆشبەرەکان” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.