فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بانگکرانی سەرلەنوێی سامان غەزاڵی لە لایەن پۆلیسی ئەمنییەتی مەهاباد
چوارشەممە ۰۹-۰۷-۱۴۰۴   |  01-10-2025

بەپێی زانیارییەکان، سامان غەزاڵی ڕۆژنامەوان و چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری مەهاباد، ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٤، دوای بانگ کرانی لە ڕێگای تەلەفۆنەوە بۆ پۆلیسی ئەمنییەتی گشتی (فەراجا)ی ئەمشارە، ماوەی چەند کاژێرێک لێپرسینەوە لێ کراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەم چالاکی مەدەنیە دوای ئامادە بوونی لە بنکەی پۆلیسی ئەمنیەتی گشتی سەبارەت بە ساڵڕۆژی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی و بڵاو کردنەوەی بابەتی سیاسی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێپرسینەوەی لێ کراوە و بۆ واژۆ کردنی بەڵێننامەی نوسراو بە ناونیشانی درێژە نەدان بە چالاکی سیاسی و کۆمەڵایەتی گوشاری خراوەتە سەر.