ئێعدامی پێنج بەندکراو لە زیندانەکانی قزڵحیسار و ناوەندیی کەرەج
چوارشەممە ۰۹-۰۷-۱۴۰۴   |  01-10-2025

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی چوار بەندکراو کە ناوی سێ کەسیان “عەلی گەراوەند، جەواد سەرگزی، حەمیدڕەزا مەلەکی” ڕاگەیەندراوە، لە زیندانی قزڵحیسار بەکردەوە دەرهاتووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم چوار کەسە پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری ڕژیمەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.
هاوکات، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “مێهدی مورادی” خەڵکی شاری برووجێرد، کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر کرابوو، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج حوکمەکەی بەکردەوە دەرهات.