کوژرانی کوڵبەرێک لە سنووری بانە
پێنجشەممە ۱۰-۰۷-۱۴۰۴   |  02-10-2025

کۆڵبەرێکی لاو و خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەریی لە بەرزاییەکانی سنووریی «سوورکێو»ی ئەمشارە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی کوژرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی «سپیدار»ی بانە بە ناوی ڕێبوار محەممەدزاده، تەمەن ٣٨ ساڵ، لە کاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم گیانی لەدەستدا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە لاوە لە بەرزاییەکانی سنووریی «سوورکێو»، بووەتە ئامانجی فیشەکی جەنگی و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.