فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر سەجاد حائێری، نووسەر و خەڵکی ئیلام
پێنجشەممە ۱۰-۰۷-۱۴۰۴   |  02-10-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەجاد حائێری، نووسەر و دەرهێنەری خەڵکی شاری ئیلام، لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری دەماوەند سەر بە پارێزگای مازەندەران بە تۆمەتی «پڕۆپاگەندەی دژ بە کۆماری ئیسلامی» و «تێکدانی بیروڕای گشتی لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی ناڕاستییەکان» سەرجەم بە دوو ساڵ و شەش مانگ زیندان مەحکووم کراوە.
ئەو بەندکراوە سیاسییە هەروەها بە دوو ساڵ قەدەغەی ئەندامێتی لە حیزب، گرووپ و دەستەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و قەدەغەی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان مەحکووم کراوە. سەجاد حائێری ڕۆژی ۲۱ی پووشپەڕی ئەمساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سپای پاسداران، لە ماڵەکەی خۆی لە دەماوەند دەستبەسەر کرابوو و لە ئاکامدا دوای ٩ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ۱۲ی گەلاوێژیش، بۆ جاری دووهەم بانگ کرابووە ناوەندی دادوەری و تۆمەتی نوێی «تێکدانی بیروڕای گشتی لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی ناڕاستییەکان»ی درابووە پاڵ و بەدانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.