فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی کرماشان
پێنجشەممە ۱۰-۰۷-۱۴۰۴   |  02-10-2025

بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ۹ی ڕەزبەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراوی خەڵکی کرماشان بەناوەکانی، “سەعید ئەمیری” تەمەن ۳۰ ساڵ و “مێهرداد شەهیدی” تەمەن ۳۳ ساڵ کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە زیندانی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.
لە لایەکی دیکەوە بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ۸ی ڕەزبەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی خەڵکی کرماشان بەناوی “غولامعەلی نازاریان”، لە زیندانیی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەندکراوەش پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو.