
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بێهزاد ڕەسووڵی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز، کە ڕۆژی شەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠٤ لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری ئیسفەهان دەستبەسەر کرابوو و لەم ماوەیەدا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەردەستدا نەبوو، لەم دواییانەدا بۆ زیندانی ناوەندیی سەقز گواستراوەتەوە.
شایانی باسە، بێهزاد ڕەسووڵی لە کاتی دەستبەسەرکرانییەوە لە ئیسفەهان هیچ چەشنە پەیوەندییەکی لەگەڵ بنەماڵەی نەبووە و لە مافی دەسپێگەیشتن بە پارێزەریش بێبەش بووە. ناوبراو لەم دواییانەدا لە ڕێگەی پەیوەندییەکی کورت لەگەڵ بنەماڵەی، ڕاگواستنی خۆی بۆ زیندانی ناوەندیی سەقز ڕاگەیاندووە. هەروەها ڕایگەیاندووە کە لە دوو حەفتە لەمەوبەرەوە مانی لە خواردن گرتووە و بەهۆی مانگرتن و هەروەها ڕاگیرانی لە ژووری تاکەکەسی، ١٣ کیلۆ کێشی لەشی دابەزیوە. جێگای ئاماژەیە، بێهزادی ڕەسووڵی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ئەمساڵ لە کاتی ڕۆیشتن بۆ چاوپێکەوتنی منداڵی ٨ ساڵەی خۆی لە ئیسفەهان، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕفێندرابوو.