
ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٤، بە سەدان هەزار کەس لە یونان لە ناڕەزایەتیی بە ڕێکاری دەوڵەت بۆ بردنەسەرێ سەعات کاری، یەکگرتووانە لە مانگرتنێکی سەرتاسەری بەشداریان کرد.
ئەم مانگرتنە بەشەکانی فڕۆکەخانەکان. لەنگەرگەکان، گواستنەوەی گشتی، نەخۆشخانەکان، قوتابخانە و زانکۆکان، ئیداراتی دەوڵەتی، بانکەکان و فرۆشگاکانی وردەفرۆشی، لەخۆگرتووە. ئەم مانگرتنە دژی ڕەشنووسێکی یاساییە کە لە لایەن دەوڵەتی خۆپارێزی یونانەوە پێشنیار کراوە و بەهۆی ئەم یاسایەوە، سەعاتی کاری لە ٨ سەعاتەوە بۆ ١٣ سەعات بەرزدەبێتەوە. شایانی باسە، ساڵی ڕابردووش، گەڵاڵەی ٦ ڕۆژ کارکردن لە حەفتە پەسەندکرابوو. جێگای ئاماژەیە، کرێکارانی یونانی لەئێستادا بە نێونجی ٤١ سەعات کار لە حەفتەدا، زۆرترین سەعات کاریان لە یەکێتیی ئۆرووپا هەیە، لە حاڵێکدا کە توانای کڕینیان زۆرخوارتر لە نێونجی یەکێتیی ئۆرووپایە.
هاوکات لە ئاڵمانیش، سیاسەتمەداران لەسەر بردنەسەرێی سەعات کاری کرێکاران پێداگری دەکەن.