فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سێهەمین شەوی ناڕەزایەتیی خوێندکارانی زانکۆی خاجەنەسیر
هەینی ۱۱-۰۷-۱۴۰۴   |  03-10-2025

شەوی پێنجشەممە ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆی خاجەنەسیر، بۆ سێهەمین شەوی بەردەوام لە خەوتنگەی “دانش” دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خوێندکاران لە ناڕەزایەتیی بە گرانی ژەمەکانی خواردن، دەرکرانی یەکێک لە خوێندکارانی ئەم زانکۆیە، کۆکردنەوەی سرویسی خەوتنگەی کچان و نالەباربوونی سیستەمی پەروەردە، شەوی ڕابردوویان بە وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی و کۆبوونەوە تێپەڕکردووە. کۆبوونەوەیەک کە بەدوای بێ ئاکام مانەوەی دانیشتن لەگەڵ معاونەتی دانشجوویی دەستی پێکرد.