فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕوودانی تەقینەوە لە تاقیگەی نەوتی کوڵێژی مەواد و مێتالۆژی زانکۆی تاران
هەینی ۱۱-۰۷-۱۴۰۴   |  03-10-2025

ڕاگەیەنەرەکانی ناوخۆی ئێران، ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠٤، لە ڕاپۆرتێکدا باسیان لە ڕوودانی تەقینەوە لە تاقیگەی نەوتی کوڵێژی مەواد و مێتالۆژی زانکۆی تاران  لە شەقامی ئەمیرئاباد کرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تەقینەوەکە بە ڕادەیەک بەهێز بووە کە خەڵکی ئەو ناوچەیە لە چەند سەد میتری دەورووبەری ئەم ناوەندە، هەستیان بە تەقینەوەکە کردووە. شایانی باسە، لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیە خوێندکارێک گیانی لەدەستداوە و دوو خوێندکاری دیکەش بە سەختی بریندابوون کە مەبەستی چارەسەری پزیشکی، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.