
ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠٤، بە سەدان هەزار کەس لە کرێکاران، خانەنشینان، خوێندکاران، کارمەندانیبەشی دەوڵەتی و تەنانەت بەشێک لە پزیشکان، لە شارەکانی فەڕانسە لەدژی سیاسەتی دەستپێوەگرتن و بوودجەی ساڵی ٢٠٢٦، هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
بەپێی گەڵاڵەی نوێی بوودجە، دەوڵەتی فەڕانسە بەنیازە، هەزینەکانی کۆمەڵایەتی و خزمەتگوزاری گشتی کەم کاتەوە. لەم گەڵاڵە نوێیەدا، نە حقووقی خانەنشینی زیاد دەکرێ و نە مەزایای کۆمەڵایەتی. لە حاڵێکدا کە بوودجەی وەزارتەخانەکان هەروەک خۆی دەمێنێتەوە و تەنیا بوودجەی وەزارەتی بەرگری دەچێتەسەرەوە. ناڕازییان دەڵێن: ئەم سیاسەتە بە ڕوونی دەری دەخات کە گرینگی دان بە کەرتی نیزامی و پاراستنی بەرژەوەندی گەورە دەوڵەمەندەکان، لە بەرابەر دابین کردنی ژیان و پێداویستییەکانی کرێکاران و زەحمەتکێشان، لە ئەولەویەتی دەوڵەت دایە. هاوکات کۆنفێدراسیۆنی گشتی کاری فەڕانسە [CGT]، ژمارەی بەشداربووانی ئەو خۆپیشاندانانەی بە ٦٠٠ هزار کەس بەراورد کردووە و بەپێی ئەم داتایانە، زیاتر لە ٢٥٠ خۆپیشاندان لە سەرتاسەری وڵاتی فەڕانسە لەوانە، پاریس، مارسەی، نانت، بۆردۆ، لیۆن و برێست، بەڕێوەچووە.