کۆبوونەوەی ناڕەزاەتیی خوازیارانی یەکەی نیشتمانی لە یەزد
شەممە ۱۲-۰۷-۱۴۰۴   |  04-10-2025

ژمارەیەک لە خوازیارانی یەکەی نیشتمانی ٣٥٢ واحیدی دانەسای لە یەزد، ئەمڕۆ شەممە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤، لە بەرامبەر ئەم پڕۆژەیە دەستیاندایە کۆبوونەوە و لە لەئاست دواخران و کێشە و گرفتەکانی ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ناڕازییان دەڵێن: بەڵێنەکانی دەوڵەت بۆ خاوەن ماڵ بوون، چەندین ساڵە وەدواخراوە و زۆربەی بنەماڵەکان لەگەڵ بێ هیوایی و گوشاری ئابووری بەرەوڕوو بوونەتەوە.