کۆبوونەوەی ئێعتڕازی خەڵکی بهرباغ جم لە بەرامبەر فەرمانداریی بووشێهر
شەممە ۱۲-۰۷-۱۴۰۴   |  04-10-2025

کۆمەڵێک لە دانیشتووانی بهرباغ جم لە بووشێهر، ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، جەماوەری ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر فەرمانداریی ئەوشارستانە، لەئاست کەم ئاوی و کێشەی جێددی دابین کردنی ئاوی خواردنەوە، ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.