فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتن و ناڕەزایەتیی گشتی بە داخرانی سنوورەکان لە بەلووچستان
یەکشەممە ۱۳-۰۷-۱۴۰۴   |  05-10-2025

بەپێی ڕاپۆرتی کەمپینی چالاکانی بەلووچ، ڕۆژی شەممە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤، هاووڵاتییان لە شارەکانی پەنجگور، ماشکید و نوکەندی لە ڕۆژهەڵاتی بەلووچستان، بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەکی بەرین، لەئاست درێژەی داخرانی سنوورەکان و ئاستەنگی زۆر لەبەرامبەر سووختبەران، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
شایانی باسە، لە ئەنجامی ئەم ناڕەزایەتییانە، هێزەکانی ڕژیم لە شارەکانی پەنجگور، ماشکید و نوکەندی بە مەبەستی بڵاوەپێکردن بە جەماوەری ناڕازی تەقەی هەواییان کردووە. جێگای ئاماژەیە، تەنیا لەم مانگەدا ١٨ سووختبەر بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم گیانیان لەدەست داوە.