فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی سێهەمین کۆڵبەر لە سنووری بانە
یەکشەممە ۱۳-۰۷-۱۴۰۴   |  05-10-2025

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ۱۳ی ڕەزبەری ١٤٠٤، مێهدی شەریفی، تەمەن ۴۰ ساڵ و دانیشتووی گوندی «کانی سێو» سەر بە شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم ئەو کۆڵبەرەیان لە مەودای نزیکەوە کردووەتە ئامانج. شایانی باسە، تەرمی مێهدی شەریفی بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی بانە گواستراوەتەوە و تا ئێستا تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی ۱۰ ڕۆژی ڕابردوودا سێ کۆڵبەر بەناوەکانی قاسم عەزیزی تەمەن ۴۳ ساڵ و باوکی دوو منداڵ، ڕێبوار محەممەدزادە تەمەن ۳۸ ساڵ و باوکی دوو منداڵ و مەهدی شەریفی تەمەن ۴۰ ساڵ و باوکی یەک منداڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم کوژراون.