فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی هاوبەشی خانەنشین کراوانی کرماشان
یەکشەممە ۱۳-۰۷-۱۴۰۴   |  05-10-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤، هاوکات لەگەڵ ٥ی ئۆکتۆبر ڕۆژی جیهانی موعەلیم، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی پارێزگای کرماشان، بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەکی ئێعتڕازی، لە بەرامبەر ئۆستانداریی ئەمشارە گردبوونەوە.
شایانی باسە، بەشداربووانی ئەم کۆبوونەوەیە بە خوێندنەوەی سردووی “یاری دەبێستانی من”، جەختیان لەسەر هاوپشتی نەوە جیاوازەکانی موعەلیمان و خانەنشینان کردووەتەوە. هەروەها ناڕازییان بە وتنەوەی درووشمی “یەکگرتن یەکگرتن، دژی هەژاری و گەندەڵی”، پێداگریان لەسەر گەیشتن بە خواستەکانیان کردەوە. خانەنشین کراوان لەم کۆبوونەوەی ئێعتڕازیەدا، وێڕای ڕێزگرتن لە ڕۆژی جیهانی موعەلیم، خوازیاری باشتربوونی بارودۆخی گوزەران، نەمانی هەڵاواردن و کۆتایی هێنان بە سیاسەتی برسی کردنی دەوڵەت بوون.