کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی شووش
یەکشەممە ۱۳-۰۷-۱۴۰۴   |  05-10-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤، خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی شووش، لەدژی هەژاری، گرانی لەڕادەبەدەر، لانیکەمی حەقدەست، گەندەڵی و بەتاڵان بردنی سەروەت و سامانی وڵات لە لایەن ناوەندەکانەوە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
خانەنشین کراوانی ناڕازی هەروەها، لەئاست کەمبوونی ئیمکاناتی بێهداشتی، دەوا و دەرمان، نەبوونی خۆش بژێوی، نەبوونی ئەمنییەت و کەشی سەرکوت و تۆقاندن لە کۆمەڵگا، ناڕەزایەتییان دەربڕی. ناڕازییان هەروەها بە وتنەوەی درووشمی “نە مەجلیس نە دەوڵەت، نین لەبیری میللەت” و “حسێن حسێن درووشمیانە، دزی و تاڵا کردن کاریانە”، لەئاست سانسۆڕ کردنی دەنگی خەڵک لە لایەن ڕێکخراوی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی، ناڕەزایەتییان دەربڕی.