فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین بارودۆخی عەدنان تۆفیق هاووڵاتیی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە زیندانی ناوەندیی سنە
یەکشەممە ۱۳-۰۷-۱۴۰۴   |  05-10-2025

بەگوێرەی زانیارییەکان، عەدنان تۆفیق هاووڵاتیی خەڵکی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە سێ مانگی ڕابردووی بە دەستبەسەرکراوی تێپەڕ کردووە و تا ئێستا بە بارودۆخێکی ناڕوونی یاساییەوە لە زیندانی ناوەندیی سنە ڕاگیراوە.
عەدنان تۆفیق لەحاڵێکدا کە گەشتی کردبوو بۆ ئێران، لە نێوان شەڕی ئێران و ئیسرائیل لە لایەن هێزەکانی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو لەو ماوەیەدا لە سەرەکیترین مافەکانی خۆی بە تەواوی بێبەش بووە و لە بارودۆخێکی نادیاردا بە دەستبەسەرکراوی ڕاگیراوە. شایانی باسە، ئەو هاووڵاتییە لەم دواییانەدا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی سنە بۆ بەندی سیاسیی زیندانی ناوەندیی ئەوشارە گواستراوەتەوە.