فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک لەسەر بەڕێوەچوونی ٢٠ کۆبوونەوەی ئێعتڕازی لە شارەکانی ئێران
سێشەممە ۱۵-۰۷-۱۴۰۴   |  07-10-2025

ڕۆژی دووشەممە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤، زۆرێک لە شارەکانی ئێران شایەتی ناڕەزایەتیی دەربڕینی خانەنشینان، کرێکاران، خوێندکاران و پەرەستاران بە بارودۆخی نالەباری ژیان، چوونەسەرەوەی نرخی پێداویستییەکانی ژیان، هەژاری و هیتد، بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی ڕابردوو کۆمەڵێک لە کرێکارانی ڕەسمی شیرکەتی نەوت و گازی پارسی جنووبی لە ناوچەکانی عەسلوویە، کەنگان، ناوچەی تایبەت و هەروەها لە پاڵاوگەکانی ٢ و ١١، ژمارەیەک لە خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات لە شارەکانی، تاران، تەورێز، هەمەدان، سنە، کرماشان، زەنجان، مەریوان، ڕەشت، ئیسفەهان، سنە و ئەهواز، گرووپێک لە خوێندکارانی پەرەستاری زانکۆی زانستی پزیشکی هەمەدان و ژمارەیەک لە خوازیارانی ئازموونی دامەزراندن لە ڕێکخراوی پەروەردە و بارهێنان لە شاری تاران، لەئاست پێڕانەگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان و هەروەها جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، لە شوێنە پەیوەندیدارەکان دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
لە  لایەکی دیکەوە، کۆمەڵێک لە کڕیارانی یەکەی نیشتەجێ بوون لە پڕۆژەی “مەسکەنی میللی” کرماشان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی نەوت و گازی پارسی جنووبی لە سەکۆکانی دەریایی و هەروەها ژمارەیەک لە شۆفیرانی ئێستیجاری شارەداریی کرماشان و کۆمەڵێک لە دەرنەچووانی ئەزموونی کوالێتی دان بە وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان، لە ناڕەزایەتیی بە کەمتەرخەمی و وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە کێشەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.