ڕاپۆرتێک لەسەر کوژرانی ڕاحێلە سیاوەشی لە ڕاهێنەران و قارمانانی یاری وشۆ لە نەهاوەند
سێشەممە ۱۵-۰۷-۱۴۰۴   |  07-10-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠٤، ڕاحێلە سیاوەشی تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی نەهاوەند، لە لایەن هاوژینەکەی بە ناوی “هۆمایون سیاوەشی” بە لێدانی چەقۆ بە سەختی بریندار کرابوو و دوای دوو ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بکوژ کە کوڕە مامی ڕاحێلە بووە، بە هۆی دژایەتی لەگەڵ چوونی ناوبراو بۆ ئۆردووی وەرزشی و درێژەی چالاکییە وەرزشییەکانی، ڕاحێلەی کوشتووە و دواتر خۆشی کوشتووە.