
خوێندکارانی زانکۆی “خاجە نەسیر”ی تاران، ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤، بەدوای کۆبوونەوە لە کولێژی پەردیسی سەیدخەندان، بە خوێندنەوەی بەیانێیەک خوازیارێ ڕاگیران و پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانی تائێستای بەشی خۆش بژێوی و خزمەتگوزاری خوێندکاری بوون.
لەم بەیانییەدا، ئاماژە بە چەندین خاڵ کراوە کە بریتییە لە، “هێنانەوەی سرویسی هاتووچۆ، کەمکردنەوەی نرخی خواردنی شەوانە و باشترکردنی کواڵێتی خواردنەکان، باشترکردنی بارودۆخی خۆش بژێوی لە خەوتنگەکان، ڕاگرتنی هەر چەشنە هەڵسووکەوتێکی ئەمنییەتی و کۆتایی هێنان بە ڕەوتی دەرکردن و هەڕەشە کردن لە خۆێندکاران”. جێگای ئاماژەیە، خوێندکارانی زانکۆی خاجە نەسیر چەندین ڕۆژە بە شێوەی یەکگرتووانە، لە ناو ئەم زانکۆیە دەستیانداوەتە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسانی زانکۆ بە خواستەکانیانن.