ڕاگوێزرانی حەسەن مێهرابی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بۆ شوێنێکی نادیار
چوارشەممە ۱۶-۰۷-۱۴۰۴   |  08-10-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەک بە ناوی “حەسەن مێهرابی” تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “نێ”ی سەر بە شاری مەریوان، لە لایەن هێزە لیباس شەخسییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ناوبراو لە لایەن فەرمانداری مەریوانەوە بۆ ئەنجامدانی کاری پەیوەندیدار بە یارانە بۆ ئەم شارە بانگ کراوە و دوای گەیشتنی بە مەیدانێکی شاری مەریوان، لە لایەن هێزە شەخسییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک بەردەست نییە.