فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی کامڕان سوڵتانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری بۆکان
چوارشەممە ۱۶-۰۷-۱۴۰۴   |  08-10-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەبەزی ١٤٠٤، کامڕان سولتانی  تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نیزیک لە بنەماڵەی سولتانی، زیاتر لە بیست کەس لە هێزە ئەمنییەکان کە ئۆتۆمبیلەکانیان ژومارەی ئورمیە بووه هێرشیان کردۆتە سەر شوێنی کارەکەی و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە. ئەم هێزانه هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکردنی کامران سولتانی، چونەتە ژوورەکەی و دەستیان بەسەر کامێرا ومێمۆری کامێراکەیدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە. شایانی باسە، کامڕان سوڵتانی دوای دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تا ئێستاش لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی  ناوبراو زانیارێییەک لەبەر دەستدا نییه.