بەردەوامی ناڕەزایەتیی نانواییەکان لە مەشهەد
چوارشەممە ۱۶-۰۷-۱۴۰۴   |  08-10-2025

نانواییەکانی شاری مەشهەد، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی ڕەزبەر، بۆ چەندەمین ڕۆژی بەردەوام لە ئاست پەرداخت نەکرانی یارانەکان و ئەو شتەی کە ناوی دەنێن “دزینی نان” لە لایەن شیرکەتی نانینۆ، لە بەرامبەر بینای ئۆستانداریی ئەمشارە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
ناڕازییان دەڵێن: سێ مانگە بەڵێنمان پێ دەدەن، بەڵام هەتا ئێستا هیچ پووڵێکمان پێنەدراوە و ئەمڕۆ و سەبەینێ کردن پێمان، تەنیا تووڕەیی و قووڵ بوونەوەی قەیرانی گوزەران زیاتر دەکات. دەشڵێن: کەسانێک کە بە دەستی خۆیان نانی خەڵک دابین دەکەن، ئەمڕۆ ناچارن بۆ وەرگرتنی مافی سەرەکی خۆیان، بێنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتیی دەرببڕن.