هێرشی سپای پاکستان بۆ سەر گرووپی تاڵبان
چوارشەممە ۱۶-۰۷-۱۴۰۴   |  08-10-2025

سپای پاکستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان لە ناحیەی ئۆراکزا لە پارێزگای خەیبەر پەختونخوای باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە ئەنجام داوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا بووەتە شەڕ و لە ئەنجامدا ١١ سەربازی پاکستان و ١٩ چەکداری تاڵبان کوژران. بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی ڕۆیتەرز، سپای پاکستان ئەو کوژراوانەی بە “خەواریج” وەسف کردووە. هەروەها دەوڵەتی هێندووستان تۆمەتبار دەکەن بە پشتیوانی کردن لە جوداخوازانی بەلوچستان و چەکدارانی تاڵبانی پاکستان، بەڵام هێندووستان ئەو تۆمەتە ڕەتدەکاتەوە.