فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی لە مەریوان و شنۆ
هەینی ۱۸-۰۷-۱۴۰۴   |  10-10-2025

موبین تاڵبانی خوێندکاری خەڵکی مەریوان و کەیوان سەعیدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ۱۶ی ڕەزبەری ١٤٠٤، موبین تاڵبانی خوێندکاری تەمەن ۲۰ ساڵی خەڵکی مەریوان دەستبەسەر کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئۆتۆمبێلی موبین تالبانی لە ڕێگای زانکۆکەی، لە سێ ڕای “نێ”ی مەریوان ڕاگیراوە و لە لایەن سێ کەس لە هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
هەروەها، ڕۆژی سێشەممە ۱۵ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کەیوان سەعیدی تەمەن ۲۴ ساڵ و خەڵکی گوندی سینگانی سەر بە شاری شنۆ لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کرا. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەر دەستدا نییە.