فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری هەنگەژاڵە
هەینی ۱۸-۰۷-۱۴۰۴   |  10-10-2025

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی ئەو شارە لاقێکی لەدەستدا.
ڕۆژی چوارشەممە ۱۶ی ڕەزبەری ١٤٠٤، ناسر ڕەحیمی، خەڵکی گوندی «منجیلان» سەر بە شارۆچکەی نمشیری بانە بەهۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لە دەست داوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، گوێزنگی لاقی ناسر ڕەحیمی بڕدراوەتەوە و ناوبراو بۆ ناوەندێکی دەرمانی گواستراوەتەوە.