فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی مانگرتن و کۆبوونەوەی کرێکارانی پاڵاوگەی نەوتی ستارەی بەندەرعباس
هەینی ۱۸-۰۷-۱۴۰۴   |  10-10-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، نزیکەی ٢٠٠ کرێکاری پاڵاوگەی نەوتی ستارەی بەندەرعباس، لەڕۆژی ڕابردووەوە لە ناڕەزایەتیی بە نەدرانی حەقدەست و مەزایاکانیان، دەستیان لەکار کێشاوەتەوە و ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ی ڕەزبەریش بەردەوام بوون لە مانگرتنەکەیان.
کرێکارانی ناڕازی دەڵێن: کارفەرما پێیانی ڕاگەیاندووە تەحەمۆلیان بێ، بەڵام بە سەبرکردن ناکرێ نان بکڕدرێ، کرێ خانوو بدەین یان منداڵە نەخۆشەکەمان ببەینە دوکتۆر. جێگای ئاماژەیە، مانگرتنی کرێکارانی پاڵاوگەی نەوتی ستارە، بەشێک لە شەپۆلی بەربڵاوی ناڕەزایەتیی کرێکارانی پڕۆژەی سەنعەتی نەوت و گازە.