فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتیی لە پیرانشار
هەینی ۱۸-۰۷-۱۴۰۴   |  10-10-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ۱۶ی ڕەزبەری ١٤٠٤، خالید قادرپوور تەمەن ۳۰ ساڵ، محەممەد قادری تەمەن ۲۷ ساڵ و موراد ڕەسووڵ بەهرامی تەمەن ۳۶ ساڵ، سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی تەمرچین سەر بە شاری پیرانشار، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییانە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ئەنجام دراوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو سێ هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەر دەستدا نییە.