فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەندکراوانی زیندانی قزڵحیسار بە بۆنەی ١٠ئۆکتۆبر ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوە دژی ئێعدام
هەینی ۱۸-۰۷-۱۴۰۴   |  10-10-2025

بەپێی فایلێکی دەنگی کە ڕێکخراوی مافی مڕۆڤی هێرانا بڵاویکردووەتەوە، بەندکراوانی سیاسی زیندانی قزڵحیساری کەرەج ئەمڕۆ هەینی ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٤، بە بۆنەی ١٠ئۆکتۆبر ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوە دژی ئێعدام، بەوتەنەوەی درووشمی ئێعتڕازی لەم زیندانە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەندکراوانی سیاسی بەوتنەوەی درووشمی “هەر سێ کاتژمێر ئێعدامێک، وەبیرهێنەرەوەی قەتڵوعام”، “دەسەڵاتی سێدارە، بڕوخێ بڕوخێ”، “مەرگ و نەمان بۆ دیکتاتۆر” و “نا بۆ ئێعدام”، لەگەڵ حوکمی ئێعدام دژایەتییان دەربڕی. هاوکات ناوەندی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران، بە بۆنەی ئەم ڕۆژەوە
ڕاپۆرتێکی لەسەر ڕێژەی ئێعدامەکان لە ئێران بڵاوکردووەتەوە کە بەپێی ئەم ئامارە، لە ماوەی زەمەنی ١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٤ تا ٨ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥، لانیکەم هەزار و ٥٣٧ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم ئێعدام کراون کە بەبراورد لەگەڵ ماوەی زەمەنی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو، ٨٦ لەسەد زیادی کردووە.