بەرێوەچوونی دانیشتنی دادگای ٣ هەڵسوڕاوی سێنفیئەنجۆمەنی مامۆستایان لە ڕۆژانی داهاتوودا
پێنجشەممە ۱۲-۱۲-۱۴۰۰   |  03-03-2022
٣هەڵسوڕاوی ئەنجۆمەنی سێنفی مامۆستایانی خوزستان، بە ناوەکانی ”فەرەنگیس نەسیم پوور”، ”عەلی کوشات” و”پیرۆز نامیی” کە لە مافی مامۆستایانی ئێران و خۆێندکاران و قوتابیانی ئێران دیفاعیان کردووە، لە لایەن دادگای خوزستانەوە بانگهەیشت کراون و بڕیارە لە ڕێکەوتی ١٧ی ڕەشەممەدا دادگایی بکرێن.
شایانی باسە، پێشتر ”عەلی کوشات” و”پیرۆز نامیی” لە ڕیکەوتی ٢٢ و ٢٣ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی، لە کاتی بەڕیوەچوونی مانگرتن و کۆبوونەوەی سەراسەری مامۆستایان لە شاری خوزستان، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون.