کوژرانی دوو هاووڵاتیی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە مەریوان
شەممە ۱۹-۰۷-۱۴۰۴   |  11-10-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەزبەری ١٤٠٤، “محەممەد حسێن ڕەشید” ئەندامی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خەڵکی شاری چەمچەماڵی هەرێمی کوردستان و کەسێکی دیکە، سەرنشینانی ئۆتۆمبیلێکی پژۆ پارس لە سێ ڕێیانی موسکی مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم گیانیان لەدەست داوە.
شایانی باسە، کەسێکی دیکە لە ڕەوتی ئەم پێکدادانەدا بریندار بووبوو، پاش دوو ڕۆژ خەواندن لە نەخۆشخانەی فەجری مەریوان بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوویەوە و هەتا ئێستا زانیارییەک لە چارەنووسی لە بەردەستدا نییە. بە پێی زانیارییەکان، هەمان ڕۆژی پێکدادان، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا، کامێرای تەواو دوکانەکانی ئەو شوێنەیان کە ئاماژەی پێکراوە لەگەڵ خۆیان بردووە.