کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی ڕەسمی شیرکەتی نەوت لە بەهرگان
یەکشەممە ۲۰-۰۷-۱۴۰۴   |  12-10-2025

ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کرێکارانی ڕەسمی شاغڵ لە شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە لە بەهرگان، بە مەبەستی بەدواداچوونی خواستەکانیان، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
کرێکارانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیەدا هەر وەک حەفتەی ڕابردوو خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان لەوانە: “پێداچوونەوە بە لانیکەمی حەقدەستی کرێکاران، سڕینەوەی سەقفی حقووقی پێرسۆنێلی عەمەلیاتی، سڕینەوەی سەقفی حەقی هەمیشەیی خانەنشینی، گەڕاندنەوەی باجە وەرگیراوەکان لێیان بە پێی یاسا، بەکردەوە دەرهاتنی ماددەی ١٠ و پەرداختی سەرجەم بەک پەی پەیوەندیدار بەم ماددەیە، سەربەخۆیی سندووقی خانەنشینی نەوت و نەمانی جیاکردنەوەی کارەکان بە پێی شارەزایی و پشتیوانی”، بوون.