فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پێنجەمین ڕۆژی مانگرتنی کرێکارانی شیرکەتی مۆتۆژێنی تەورێز
یەکشەممە ۲۰-۰۷-۱۴۰۴   |  12-10-2025

کرێکارانی شیرکەتی مۆتۆژێنی تەورێز، ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٤، بۆ پێنجەمین ڕۆژی بەردەوام درێژەیان بە مانگرتنەکەیان دا.
کرێکارانی ئەم ناوەندە سەنعەتییە وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر نەبوونی ئەمنییەتی شوغڵی و ئەگەری دەرکرانی کرێکاران، خوازیاری فەرمی بوونی گرێبەستەکانیان بوون. بەوتەی سەرچاوەکانی کرێکاری، کەشی کارخانە لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە توندی ئەمنییەتی بوو و بەڕێوەبەرانیکارخانە بە کۆنتڕۆڵ کردنی تەلەفوونەکان، هەوڵ دەدەن پێش بە بڵاوبوونەوەی وێنە و هەواڵی ئەم مانگرتنە بگرن. ئەمە لەحاڵێکدایە کە کرێکاران ڕایانگەیاندووە، تا کاتێک کە خواستەکانیان جێبەجێ نەکرێ، درێژە بە مانگرتن دەدەین.