
ڕۆژی شەممە ۱۹ی ڕەزبەری ١٤٠٤، ئەفشین ئیبراهیمی، تەمەن ۲۷ ساڵ و خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کاتژمێر ۷ی بەیانی ئەفشین ئیبراهیمییان لەو شارە دەستبەسەر کردووە و دەستیان بەسەر مۆبایلەکەیدا گرتووە. ئەو هاووڵاتییە دوای ماوەیەکی کورت ئازاد کراوە بەڵام کاتێک بە مەبەستی وەرگرتنەوەی مۆبایلەکەی سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کردووە دیسان دەستبەسەر کراوە. شایانی باسە، هێزە ئەمنییەکان دوای زەوتکردنی مۆبایلی ئەو هاووڵاتییە، ڕۆیشتوونەتە سەر لاپەڕەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.