فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕوودانی تەقینەوە لە کارگەیەکی تەقەمەنی لە ئەمریکا
یەکشەممە ۲۰-۰۷-۱۴۰۴   |  12-10-2025

دەسەڵاتدارانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە، لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی درووستکردنی تەقەمەنی لە ویلایەتی تێنسی، ١٦ کەس گیانیان لەدەست داوە.
تەقینەوەکە ڕۆژی هەینی ١٨ی ڕەزبەر لە شارۆچکەی باکسنۆرد لە کارگەیەکی دروستکردنی تەقەمەنی ڕوویدا، کە خاوەندارێتی بۆ کۆمپانیای ‘ئەکیورێت ئینێرجیتیک سیستەمز’ دەگەرێتەوە کە تەقەمەنی بۆ بواری سەربازیی و پرۆسەی ڕووخاندن دروست دەکات. 
دوای تەقینەوەکە سەرەتا ڕاگەیەندرا ١٨ کەس بوونەتە قوربانی، بەڵام کریس دەیڤس، بەرپرسی پۆلیسی ناوچەی هامفریز وتی: تەنیا ١٦ کەس گیانیان لەدەست داوە. بەپێی هەواڵی میدیاکان، تەقینەوەکە تەواوی باڵەخانەیەکی لە کۆمەڵگەی کارگە گەورەکەدا وێران کردووە و دانیشتوان لەدووری چەند کیلۆمەترێک هەستیان پێکردووە.