کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بنەماڵەی نەخۆشانی “سیستینۆزیس” لە بەرامبەر وەزارەتی تەندرووستی
دوشەممە ۲۱-۰۷-۱۴۰۴   |  13-10-2025

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠٤، نزیکەی ١٣٠ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی نەخۆشانی “سیستینۆزیس”، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر وەزارەتی تەندرووستی لە شاری تاران، لەئاست گرانی بوونی نرخی دەرمانی “سیستاگۆن” ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، نرخی دەرمانی سیستاگۆن کە لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ بە دەفتەرچەی بیمە بە ٢٠٠ هەزار تمەن دەکڕدرا، ئێستا بە قیمەتی زیاتر لە ٢٧ میلیون تمەن، دەفرۆشرێ. بنەماڵەکان هەروەها لە ئاست کەمبوونەوەی سەهمی بیمە و کەمبوونی قەترەی چاو ناڕازین. ناڕازییان دەڵێن: هەزینەی لەسەرەوەی دەوا و دەرمانی خارجی و دواهاتی نەرێنی دەرمانە ئێرانییەکان، ژیانی بۆ ئەوان دژوارتر کردووە.