کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی شۆفیر وانێت بارەکان لە بەندەری دیر
دوشەممە ۲۱-۰۷-۱۴۰۴   |  13-10-2025

کۆمەڵێک لە شۆفیر وانێت بارەکانی بەندەری دیر، ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی ڕەزبەری ١٤٠٤، لە ناڕەزایەتیی بە پەسەندکرانی ماڵیاتی ٥لەسەدی و چوونەسەروەی ڕێژەی بێکاری، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
شایانی باسە، گۆڕانکاری لە ڕەوشی بردنی بارەکان و ڕاگواستنی بار لە لایەن شۆفیر کامیۆنەکان و خاوەرەکان، بووەتە هۆی ئەوەیکە چالاکی ئەم وانێت بارانە کەمتر بێتەوە و ژیان و گوزەرانیان لەگەڵ کێشەی جێددی بەرەوڕوو بێتەوە. سەرۆکی گۆمۆرکی بەندەری دیر بەڵێنی داوە، لە زووترین کاتدا کێشەکان چارەسەر بکات و ڕێکارێکی نوێ بۆ ئەم دۆخە پێشکەش بکات.