دەستبەسەر کرانی گزینگ قازی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە تاران
سێشەممە ۲۲-۰۷-۱۴۰۴   |  14-10-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ۱۷ی ڕەزبەری ١٤٠٤، گزینگ قازی، هاووڵاتیی دانیشتووی شاری تاران، لە ماڵەکەی خۆی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، گزینگ قازی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا تەنیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی کورتماوەی هەبووە و لەو پەیوەندییەدا هەواڵی دەستبەسەرکرانی خۆی لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە ڕاگەیاندووە. شایانی باسە، هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەرکردنی گزینگ قازی، دەستیان بەسەر مۆبایل و هەندێک لە کەرەستە ئەلیکترۆنییەکانی ئەو چالاکە مەدەنییە داگرتووە.